کوردستانگرنگ

سوپای پاسداران ئه‌مه‌ سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنی “ئاگرباران و تۆپباران”ه‌

سوپای پاسداران په‌یامێكی له‌باره‌ی تۆپبارانه‌كانی ئه‌مڕۆ بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند ئه‌وه‌ سه‌ره‌تای ئۆپراسیۆنی “ئاگرباران و تۆپباران”ه‌. هه‌روه‌ها داوای له‌ هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌ كرد له‌وێ دوور بكه‌نه‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌نراوێكی سووپای پاسداران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٢٤ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢ له‌باره‌ی تۆپبارانی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و په‌یامی بڵاو كرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كه‌ ئه‌و حزبانه‌ی دژی تارانن له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن ئامانج.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران هاتووه‌ كه‌ ئۆپراسیۆنی “ئاگرباران و تۆپباران” له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.

هاوكات داواش له‌ هاووڵاتییانی ئه‌و ناوچانه‌ ده‌كات كه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ بنكه‌ و باره‌گانی ئه‌و حزبانه‌ی دژی كۆماری ئیسلامی ئێران.

پاسداران ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو كه‌ ئۆپۆراسیۆنه‌كه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت بۆ پاراستنی سنووره‌كانی خۆی و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانێت له‌ به‌رانبه‌ر پاندییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌رده‌وامبوونیان له‌ بەرپرسیارێتییە یاساییەکانیان.

هاوكات ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌٢٤ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٢، سوپای پاسداران تۆپبارانی ناحیه‌ی سیده‌كانی كرد، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بوو. هه‌روه‌ها له‌ناو راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپای پاسداران هاتووه‌ ئه‌وه‌ سه‌ره‌تایی ئۆپراسیۆنه‌كه‌یه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button