رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستڕاپۆرتگرنگ

پارتی و یه‌كێتی لەبارەی پۆستی سه‌رۆككۆمار گه‌یشتوون به‌رێككه‌وتن؟

پارتی و یه‌كێتی له‌باره‌ی كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار رێكنه‌كه‌وتون و گوته‌بێژی پارتیش ده‌ڵێت،” له‌قۆناغی گفتوگۆ داین”.

مه‌حموود مه‌حمه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 24ـی ئه‌یلوولی 2022، له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێـت، پارتی و یه‌كێتی، له‌باره‌ی كاندیدی هاوبه‌ش بۆ پۆستی سه‌رۆككۆماری عێراق له‌قۆناغی گفتوگۆدان، تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتنی كۆتایی.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌هه‌فته‌ی رابردوو مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی پارتی و بافڵ تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتی له‌باره‌ی ئه‌و پرسه‌ كۆبوونه‌وه‌، به‌ڵام راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی و هاوبه‌شیان نه‌بوو.

هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی لێنزنیوز ئاگه‌داره‌، بڕیاره‌ بۆ پێكهنانی حكوومه‌تی نوێ عێراق، هاوپه‌یمانێكی فراوان له‌ (كورد و سوننه‌ و چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و مه‌سیحییه‌كان) پێكبهێنرێت.

هه‌روه‌ها لێنزنیوز زانیاری ئه‌وه‌یشی بۆ هاتووه‌، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌حمه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح، سه‌ردانی حه‌نانه‌ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌ر له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌ت كۆببنه‌وه‌.

زیاتر له‌ 11 مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10/10/2021 عێراق كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه‌كان و رێكنه‌كه‌وتنی هێزه‌ سیاسییه‌كان، نه‌توانراوه‌ حكوومه‌ت پێكبهێنرێت، بۆیه‌ موقته‌دا سه‌در كه‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردن بوو له‌ په‌رله‌مان كشایه‌وه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button