هێزە سیاسییەکانی عێراق نەرمی دەنوێنن
دوای لە ١٢ مانگ لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢١-ی عێراق، هێزە سیاسییەکان، لەسەر کاندی هاوبەش و پێکهێنانی حکوومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە لە یەک نزیکدەبنەوە.
مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی کاربەرێکەری عێراق، لە چاوپێکەتنێکی لەگەڵ “ئەل-مۆنیتۆر- Al-Monotor” جەختی لەسەر ئەوە کردووە کە “لەئێستادا، سەرجەم لایەنەکان لەوە تێگەیشتوون، ئەستەمە، بتواندرێت حکوومەتی نوێی عێراق بەبێ بەشدارییکردنی سەکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر پێکھێندرێت”
لە درێژەی قسەکانی کازمی هۆشداری دەدات ودەڵێت ” لایەنە سیاسییەکان لە عێراق بەرەوڕووی قەیرانی متمانە لەگەڵ جەماوەر بوونەتەوە، ئەگەری ھەیە دوورخستنەوەی سەدر بۆ نموونە، ئەوەی لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا روویدا، خراپتر دووبارە ببێتەوە”
دوای خۆپێشاندانەکانی ٢٠١٩، “عادل عەبدووڵمەهدی” دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق کشاندەوە و حکوومەتی کاتی بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی پێکهات و هەڵبژاردنی پێشوەختە ٢٠٢١ ئەنجامدار.
لە ئەنجامی خۆپێشاندانەکانی ٢٠١٩-ی عێراق، سەدان کوژرا ە برینداری لێکەوتەوە و سەدانیش دەستگیرکارن
“چوارچێوەی هەماهەنگی” شیعەکان، کە لە ئێڕانەوە نزیکن، محەممەد شیاع سودانی-یان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کردووە، لە کاتێکدا موقتەدا سەدر ئەوە کاندیدەی ڕەتکردەوە.
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسایبی ئەهلی حەق وکە بەشێکە لە چوارچێوە، بە کەناڵی “ئەل-عێراقییە”-ی راگەیاندووە ” بۆ گەڕانەوەیان[ئەندامانی رەوتی سەدر لە پەرلەمان] جگە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ چارەسەرێک نییە، کە چوارچێوەی هەماهەنگی لەھەوڵدایە بۆ ئەوەی برایانی ناو رەوتی سەدر رازی بکەن”
لێنزنیوز لە سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی، بڕیارە “کورد، سوونە، چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان و کریستیانەکان” هاوپەیمانیک پێکبهێنن و حکوومەتی عێراق دابمەزڕینن.
لێنزنیوز، ئەوەشی زانیوە، بڕیاره ئهم ههفتهیه نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی کوردستان و محەممەد حهلبووسی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق و هادی عامری سهرۆكی هاوپهیمانی “فهتح” سهردانی “حهنانه” نووسینگەی ڕێبەری ڕەوتی سەدر بكهن، بۆ ئهوهی لهگهڵ موقتهدا سهر لهبارهی پرسی پێكهێنانی حكوومهت كۆببنهوه”
شێروان جەمال، پەرلەمانتاری پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە پێگەی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان-ی راگەیاندووە” “لێک تێگەیشتن ھەیە لە نێوان لایەنەکاندا، شاندی پارتییش لە بەغدایە و بەردەوام لەگەڵ ھەموو لایەنە سیاسییەکان دانوستان دەکات بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک لە بەرژەوەندیی گەلانی عێراق و کوردستان، دانوستانەکانی پارتی لەگەل ھەموو لایەنەکانە بەبێ جیاوازی”
قەیرانی کاندیدەکان:
محەممەد سیاع سودانی کاندیکی “چوارچێوەی هەماهەنگی” شیعەکانە. هەرچی ” ڕەوتی سەدر و پارتی و سوونیەکان”-ن، لەسەر دووبارە هەڵبژاردنەوەی مستەفا کازمی، بۆ پیکهێنانی حکوومەتی کاتی، ڕەزامەندیان پیێشانداوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی، کاندیدبوونەوەی مستەفا کازمی رەتدەکەنەوە. جەخت لەسەر کاندیدەکەی خۆیان دەکەنەوە.
خەزعەلی، لە درێژەی قسەکانی لەبارەی پیکهێنانی حکوومەتی عێراق دەڵێت “محەممەد شیاع سودانی” ئامادەیە دەستبەرداری کاندیدبوونی بێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ئەگەر چارەسەرەکە کشانەوەی ئەو بێت”
پۆستی سەرۆککۆماری عێراق، ناکۆکییەکی تر لە نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
پارتی بە کاندید کردنی “رێبەر ئەحمەد” و یەکێتی بە دووبارە کاندیدکردنەوەی “بەرهەم ساڵح” لە ململانێ وەدەست هێنانی ئەو پۆستەن.
مهحموود مهحمهد گوتهبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، دوێنێ شهممه 24ـی ئهیلوول، رایگەینادبوو، پارتی و یهكێتی، لهبارهی كاندیدی هاوبهش بۆ پۆستی سهرۆككۆماری عێراق لهقۆناغی گفتوگۆدان، تائێستا نهگهیشتوونهته رێككهوتنی كۆتایی”
شێروان جەمال، پەرلەمانتاری پارتی، ئاشکرای کرد “هەوڵەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بەردەوامن و کۆبوونەوەی یەکەم بۆ دیاریکردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانە، دواتر بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق، بەڵام، تا ئەمڕۆ ڕۆژی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە، بڕیار بوو ئەم حەفتەیە پەرلەمان کۆ ببێتەوە، ھێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دانوستانەکان لە نێوان لایەنە عێراقییەکاندا بەردەوامن”
مەحموود حەیانی، ئەندامی هاوپەیمانی” فەتح” لەبارەی دانیشتنی پەرلەمان و دیاریکردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران ، رایگەیاند: دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و تایبەت دەکرێت بە هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان کە کاندیدەکەی چوارچێوەی هەماهەنگییە”
حەیانی ئەوەشی ئاشکرکراد “هەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان دانیشتنەکان ئاسایی دەکاتەوە و دواتر سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانیش هەڵدەبژێردرێن” و لە دڕیژەدا دەڵێت” دوای پێکهێنانی حکومەت وادەیەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دیاری دەکرێت”
دوای ١٢ مانگ لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، هێز و لایەنە سیاسیەکانی نەیانتوانیوە سەرۆککۆمار هەڵبژێرن و حکوومەتی عێراق پێکبهێنن. لە ئەنجامی ئەو ناکۆکیانەوە،لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و چەکدارانی حەشدی شەعبی گرژی لێکەوتەوە و لە ئەنجامدا ٣٠ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٠٠ کەس برینداربوو.
میدیا مەگەزین