ڕۆژێکی له‌یادنه‌كراو لە ژیانی کورددا
محەممەد وانی
بێهەڵوێستی نێونەتەوەیی-ئەمریکی بەرامبەر بە کورد، گڵۆپی سەوزی بۆ ڕژێمی عێراق هه‌ڵكرد تا بەرەو ناوچە کێشە لەسەرەکان ڕێگا بگرێته‌به‌ر و داگیریان بکات، پاشان سزای بەرفراوانی بێ وێنە بەسەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستاندا بسەپێنێت.
تا ئێستا گوشاری سیاسی و ئابووری لەلایەن حزبە شیعەكانی دەسەڵاتدار لە بەغدا لەسەر هەرێمی كوردستان بەردەوامە، هه‌رێمی كوردستان كه له لایه‌ن پارتی دیموكراتەوە بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی بەڕێوەدەچێت. ئەم فشارە شەڕانگێزانە کە بە شێوه‌یه‌كی بەرفراوان گەلی کوردیيان ماندوو کردووه، ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی نوری مالیکی سەرۆکوەزیرانی پێشوو لە ساڵی 2010 بؤ خولى دووه‌می پۆسته‌كه‌ی بە پاڵپشتی راستەوخۆی ئێران لە بەرامبەر ملکەچبوون بە ئەجێندای سیاسیی خۆی لە ناوچەکەدا. فشارەکان زیاتر چڕتر بوون کاتێک بارزانی لەگەڵ موقتەدا سەدر و جەلال تاڵەبانی رێککەوتن لەسەر سەندنەوەی متمانە لە مالیکی لە ساڵی 2012، بەڵام هەوڵەکە شکستی هێنا، چونکە سەدر و تاڵەبانی لەناکاو لە رێککەوتنەکە کشانەوە، بارزانیش بە تەنیا مایەوە, ئه‌م هه‌وڵه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی مالیکی دەسەڵاتی جێبەجێکاری بەرفراوانی خۆی بەکاربهێنێ بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان، هیچ ڕێگەیەک نه‌بوو نه‌یگرێته‌به‌ر بۆ ئەوەی گەورەترین زیان بە کورد و مافە دەستوورییەکانی بگەیەنێت، خەباتێکی بێوچانی کرد لەگەڵ بارزانیدا، ئەم ململانێیە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
مەسعوود بارزانی دەیتوانی هەرێم و گەلی کوردستان لە سزای ناڕەوای زۆر رزگار بکات ئەگەر بەڕێکەوتنی له‌گه‌ڵ مالیکی کەوتبا و تەسلیمی ئەجێندای دەرەکی بوایە ، بەڵام ئامادە نەبوو سازش لەسەر تایبەتمەندی هەرێم و سەربەخۆیی بڕیارە سیاسییەکەی بکات و ڕەتیكردەوە “ئەزموونی ئەمنی داڕماوی عێراق و پارێزگاكانی بۆ هەرێمی كوردستان بگوازێتەوە” بە گوتەی محەممەد ساڵح ئەلقەڵاب، كە برسێتی لە ملكەچبوون بە باشتر زانی و داوای لە خەڵك كرد سەبریان هەبێت وه‌ك خۆڕاگری هه‌ولێر له بارامبه‌ر هۆلاكۆدا، گه‌ڵی كوردستان ده‌توانن خۆڕاگر بن له‌به‌رده‌م هۆلاكۆیهكی نوێ‌دا.”
بەڵام هەروەک چۆن خۆڕاگری خاتوو( ئوم کولثوم ) لە شاکارە نەمرەکەیدا سنووری هەیە، خۆڕاگریی کوردیش سنووری بۆ هێرشە بەردەوامەکانی حیزب و میلیشیا دەسەڵاتدارەکان لە بەغدا هەیە، بە مشێوه‌یه کورد دوا چارەسەری هەڵبژارد، ئەویش جیابوونەوە لە عێراق و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ. بەرەبەیانی بیست و پێنجی ئەیلولی 2017، خەڵک چوون بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی دەنگدان لەسەر گەورەترین بڕیاری مێژوویی کە درابوو، ئەویش دەنگدان بوو بۆ سەربەخۆیی لە ڕیفراندۆمێکدا، به‌جۆرێك ئه‌م ناوچه‌یه‌دا هیچ ڕاپرسیه‌كی وا دیموكراسیانه و شه‌فافانه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو.
به‌ڵام ئه‌و هێزه خراپانه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی ساخته‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا نوێنه‌رایه‌تی ده‌كرد، هه‌ژمارێكی تر و هاوكێشه‌یه‌كی ستراتیجی ته‌واو جیاوازیان بۆ پرۆژه‌ی كوردی هه‌بوو، وه‌ك چۆن ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمیان ڕه‌ت كرده‌وه به بیانووی ئه‌وه‌ی كه شه‌رعیه‌تی تێدا نییه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری وەزیری دەرەوەی ئەوکاتی ئەمریکا رێکس تیلەرسۆن وترا ( ئێمە نازانین شەرعیەت واتای چییە لە فەرهەنگی ئەمریکیدا)، ئایا ئەو شەرعیەتەیە کە زلهێزەکان بەسەر گەلاندا سەپاندووە، یان شەرعییەتی سیستەمی تائیفیه لە عێراقدا؟
چ شەرعیەتێک لە شەرعیەتی گەلان گەورەتر و ڕاستترە؟ وا دیارە چەمکی شەرعیەت وەک هەموو چەمکە هاوچەرخەکانی تر لە واتای ڕاستەقینەی خۆی لاداوە و ملکەچی بەرژەوەندی ستراتیجی بووه.
ئەم بێ کردەوەی ئینتەرناسیۆنالیستی-ئەمریکی بەرامبەر بە کورد گڵۆپی سەوزی بۆ ڕژێمی عێراق هەڵكرد تا بەرەو ناوچە کێشە لەسەرەکان بخزێت و داگیریان بکات، پاشان سزای بێ وێنە بەسەر دانیشتوانی هەرێمی کوردستاندا سه‌پێنرا، لەوانە سیاسەتی برسیکردن، بڕینی په‌یوه‌ندییه سیاسی و کۆمەڵایەتیه‌كان، داوای دەرکردنی کوردەکان لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، سەپاندنی گەمارۆی ئاسمانی تەواو لەسەر فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی، جوڵاندنی هێزی عێراقی بەرەو پایتەختی هەرێم، پێکدادانێکی زیانبەخش لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە، بەڕێوەبردنی تورکیا -مانۆرە سەربازییەکانی عێراق بە هاوبەشی و هەماهەنگی هێزی سەربازی عێراقی و ئێرانی بە ئامانجی ترساندنی دەسەڵاتی کوردی و خستنە ژێر هەژموونی بەغدا، بنبڕکردنی بیرۆکەی سەربەخۆیی بە ته‌واوه‌ته‌ی لە مێشكی سەرکردەکانی كورد، بەڵام ئەمە مەحاڵە چونکە خودا ئەوه‌ی لە دڵی هەموو کوردێک داناوە بۆ ئەوەی بە ئازادی بژی یان بمرێت. وە ئەگەر مەسعوود بارزانی پێش ڕیفراندۆم سەرۆکی پارتێک بووبێت، دوای ڕاگەیاندنی ریفراندۆم لە ساڵی ٢٠١٧، بوو به سه‌ركرده‌ی میللەتێک.