جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ڕوسیا بۆ تورکیا: هێرشی زەمینی لە سوریا “قەدەغەیە”.

ئەلێکساندەر لاڤرێنتیڤ، دانوستانکاری ڕووسیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕووسیا داوای لە تورکیا کردووە خۆی لە هێرشی سەرتاسەری زەمینی بۆ سەر سوریا بەدوور بگرێت، چونکە ئەم جۆرە هەنگاوانە دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەم هەفتەیەدا ڕایگەیاند، بەم نزیکانە تورکیا بە تانک و سەرباز هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئاماژەی بەوەش کرد هۆکاری هێرشەکە تەقینەوەی بۆمبەکەی ئەستەمبوڵ بووە.

لاڤرێنتیڤ دوای خولێکی نوێی وتووێژەکانی سوریا لەگەڵ شاندەکانی تورکیا و ئێران لە کازاخستان زیادی کرد: هیوادارین گفتوگۆکانمان بگاتە ئەنقەرە و ڕێگەی دیکەش بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە هەبن.

لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا ڕێبازێکی “وێرانکەر” لە ڕۆژئاوای کوردستان پەیڕەو دەکات و چارەسەرکردنی پرسی کورد هۆکارێکی گرنگ دەبێت بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکەدا.

ناوبراو کوردی بە “بارمتەی ئەمەریکا” وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمە ڕێگری لە چارەسەری قەیرانەکە دەکات.

ئەمریکا هاوپەیمانی لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بە سەرۆکایەتی یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد لە شەڕی دژی داعش لە سوریادا کرد و ئەمەش ناکۆکییەکی قووڵی لەگەڵ تورکیادا لێکەوتەوە.

لاڤرێنتیڤ گوتیشی: “بەبێ ئامادەبوونی ئەمەریکا، دەکرا پرسی کورد زۆر بەخێرایی چارەسەر بکرایە، من لەوە دڵنیام.

ڕووسیا و تورکیا و ئێران لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا دوای دانوستانەکان بەڵێنیان دا بەرەنگاری “پلانی جوداخوازی بە ئامانجی تێکدانی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا و هەڕەشەکردن لە ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی دراوسێ بە شتگەلێکی وەک سنوور بەزاندن وەسف کرد.
میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button