رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

ئێران یەکەی زیرپۆشی سەربازی دەنێرێتە سنوورەکانی باشووری کوردستان

فەرماندەی هێزی زەمینی لە سوپای پاسدارانی ئێران، ژەنەراڵ محەمەد پاکپوور، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە یەکەیەکی زرێپۆش و هێزی تایبەت بە ئامانجی “ڕێگری لە دزەکردنی حزبە ڕۆژهەڵاتێکان” لە عێراقی دراوسێوە ڕەوانەی ناوچە کوردستانییەکان کراون.

بەگوێرەی ئەوەی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویکردووەتەوە، ژەنەڕاڵ محەمەد پاکپوور وتی: بەشێک لە یەکە زرێپۆشەکان و هێزی تایبەتی زەمینی لە ئێستادا بەرەو پارێزگا سنوورییەکان لە ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای وڵات بەڕێدەکەون.

ناوبراو زیادی کرد: ڕێوشوێنی هێزی زەمینی سوپای پاسداران لەسەر بنەمای بەهێزکردنی یەکینەکانی جێگیر لە سەر سنوور و ڕێگری کردن لە دزەکردنی حزبە ڕۆژهەڵاتێکان سەر بە گرووپە دابڕانخوازەکانی جێگیر لە ناوچە سنورێکانی باشووری کوردستان دامەزراون.

پاکپوور “ئامۆژگاری”ی کردبوو، ڕۆژی سێشەممە، دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە دەکەوێتە نزیک “ناوچەکانی تەنیشت بنکەی حزبە ڕۆژهەڵاتێکانەوە، چۆڵیان بکەن بۆ ئەوەی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای پاسداران بریندار نەبن”.

لە ڕۆژی یەکشەممەوە دوو جار سوپای پاسداران بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بووبی گیراوی بنکە سەر بە ئۆپۆزسیۆنی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کوردستانی باشوور کردۆتە ئامانج.

تاقمە کوردیەکانی ئێران کە تاران بە دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر خاکەکەی تۆمەتبار دەکات، لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لە عێراق ئامادەن.

شارەزایان باس لەوە دەکەن کە ئەم گرووپانە نزیکەی هەموو چالاکییە سەربازییەکانیان ڕاگرتووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران تۆمەتباریان دەکەن بەوەی کە لە ١٦ی ڕەزبەرەوە نائارامییەکانی ئێرانیان ورووژاندووە، ئەمەش دوای مردنی ئەو گەنجە کوردە ڕۆژهەڵاتییە بە ناوی ژینا ئەمینی، دوای ئەوەی بە بیانووی نەبستنی حیجاب لە لایەن پۆلیسی ئەخلاقییەوە دەستگیرکراو و ئەشکەنجە درا تاکو مەرگ.

ڕۆژی پێنجشەممە، تاران پاساوی بۆردومانکردنی شوێنەکانی سەر بە گرووپە کوردییەکانی کوردستانی باشوور هێنایەوە و لە نامەیەکدا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەوە کردەوە کە هیچ “بژاردەیەکی دیکە”ی نییە بۆ پاراستنی خۆی لە “گرووپە ڕۆژهەڵاتییە جوداخوازەکان”.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button