کوردستانگرنگ

سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

لە راگەیاندراوەکەی سەرۆکایەتی هه‌رێمی کوردستان هاتووە: “سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ ميانى دوا سه‌ردانه‌کانیدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانی عێراقی فیدراڵی و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و سياسيى وڵاتيان تاوتوێ كرد و جه‌ختيان له‌ هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پشتگيرى له‌ حكوومه‌تى فيدراڵيى نوێى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى، هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌كاركردن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا له‌ ماده‌ی (١٤٠)، بودجه‌ و شایسته‌ دارایییه‌کان، دۆخی شه‌نگال و کێشه‌کانی وڵات به‌گشتی به‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و پاراستنى سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى وڵات”.

ئەوەش خراوەتە روو: “نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيران ئه‌لسوودانى به‌ ته‌واوى هاوڕا بوون و دووپاتيان كرده‌وه‌ كه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه‌ به‌ هيچ جۆره‌ هه‌ڕه‌شه‌ و كرده‌يه‌وه‌كى سه‌ربازى له‌ سنووره‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رامبه‌ر وڵاتانى دراوسێ نادرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وه‌ك هه‌ميشه‌ هاوكارى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به‌ په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێگه‌ به‌ بوونى گرووپى چه‌كدار له‌ هه‌رێمى كوردستان نادرێت، بۆيه‌ هه‌ولێر و به‌غدا به‌ ته‌واوى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى ده‌كه‌ن و ئاسايشى سنووره‌كان ده‌پارێزن، له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێش هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن و ڕێكارى پێويست ده‌گرنه‌ به‌ر”.

ئاماژە بەوەش دراوە: “نێچيرڤان بارزانى دڵنيايى دا و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ بۆ عێراق و وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه‌ش به‌ فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌مێنێته‌وه‌، هه‌روه‌ها خوازيارى به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕێزله‌يه‌كگرتن و دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش. هاوکات بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكان لە ناوچەكە، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك پشت به‌ گفتوگۆ و لێکگه‌شتن و چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ ببه‌ستن، بۆ ئەوەش سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان ئامادەیە ڕۆڵێكی ئه‌رێنی و بنیاتنه‌رانه‌ لەمبارەیەوە بگێڕێت”.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button