کوردستانگرنگ

50 چەکداری دەمامکدار هێرشدەکەنە سەر بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی چەمچەماڵ

وەزارەتی داد رایگەیاند، رۆژی سێشەممە هێزێکی نزیکەی (50) کەسی دەمامکدار هەڵیانکوتایە سەر بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ.

وەزارەتی داد لە راگەیەندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە، رۆژی سێشەممە رێکەوتی (6/12/2022) کاتژمێر (1:30)ی دوای نیوەڕۆ، هێزێکی نزیکەی (50) کەسی داوایان لە بەڕێوەبەری فەرمانگەکە کردووە کە هەموو دۆسیەکانی ناوچەی (قادر کەرەم) کە نزیکەی (350 تا 400) دۆسیەیە رادەستیان بکات بەبێ ئەوەی هیچ نووسراوێکی فەرمیان لەلایەن دادگە یان لایەنێکی فەرمی رێپیدراو پێبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ناوبراو گوێڕایەڵی داواکاریەکەیان نەبوو هەڵسان بە شکاندنی قفڵی ژووری دۆسییەکان و سەرجەم دۆسییەکانی موڵکەکانی (قادر کەرەم)یان بەدۆلابەوە بردووە، هەروەها دیسکی کامێرای بەڕێوەبەرایەتی ئاماژە پێکراویان بردووە. 

وەزارەتی داد ‎ئەم کردەوەیە بە شکاندنی سەروەری یاسا و زێدەڕەوی لەسەر هەیبەتی دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قەڵەم دەدات و رایگەیاند، پێشێلکردنێکی زەقە لەسەر بەڵگەنامە و دیکیۆمێنتی خاوەنداریەتی هاووڵاتیانی ناوچەکە، بۆیە “بە توندترین شێوە سەرکۆنە و ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە بۆ سەر فەرمانگەکانی حکومەت دەکەین کە پێچەوانەی یاسا و بەرژەوەندی گشتییە. 

وەزارەتی داد داوا لە سەرجەم لایەنە فەرمییەکان و دام و دەزگاکانی ئەمنی و ئاسایشی ناوچەکە و سەرۆکایەتی داواکاری گشتی دەکات بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە ئاشکرابکەن و رێکاری یاسایی پێویستیش بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە بە سزای خۆیان بگەن و ئەم دۆسییانە بگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی چەمچەماڵ.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button