پێنج هەزار باڵەخانەی مێژوویی بەهۆی شەڕی داعشەوە لە عێڕاق ڕوخاون
ئه‌حمه‌د فه‌كاك به‌درانی وه‌زیری رۆشنبیری و گه‌شتوگوزاری عێراق، له خولی سێزده‌یه‌مینی كۆنگره‌ی رۆشنبیری نیشتمانی عه‌ره‌ب رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه چوار پارێزگای عێراق رووبه‌ڕووی كاولكاری و له‌ناوبردن بوونه‌ته‌وه.
فه‌كاك رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و شارانه‌ی ده‌ستی تیرۆری پێگه‌یشتووه به‌هۆیه‌وه 5 هه‌زار باڵه‌خانه، 108 مزگه‌وت، 15 مه‌زارگه، 18 كڵێسا، 37 قوتابخانه، په‌رستگایه‌ك، 13 بازاڕ و مۆڵ، 431 خانووی مێژوویی و مۆزه‌خانه و شوێنه‌واری دێرین بووه و سه‌رجه‌میان پێویستیان به دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌یه.
رۆژی شه‌شی حوزه‌یرانی 2014 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش له خاكی سووریاوه دزه‌یانكرده ناو خاكی عێراق و له میانی سێ رۆژدا و به‌دیاریكراوی له نۆی حوزه‌یران هێرشیانكرده سه‌ر شاری موسڵ و له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا، شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.
كۆنترۆڵكردنی موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه دوای ئه‌وه‌هات، كه هه‌زاران سه‌ربازی سوپای عیراق بێ هیچ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌ڵاتن و چه‌ك و جبه‌خانه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ربازییان بۆ رێكخراوه‌كه جێهێشت، بووه هۆی به‌هێزبوونی توانای سه‌ربازی داعش و جوڵه سه‌ربازییه‌كانی خۆی ده‌ستپێكرد و پێگه‌ی خۆی له عێراق و به‌تایبه‌ت له شاری موسڵ به‌هێزكرد.
ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما به‌په‌له هاته سه‌ر هێڵ و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا و به به‌شداریی 22 وڵات پێكهێنرا و هێرشی ئاسمانییان بۆسه‌ر رێكخراوه‌كه ده‌ستپێكرد و هێرشی پێچه‌وانه دژبه رێكخراوه‌كه بۆ وه‌ستانی هێرشه‌كانی و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی رێكخراوه‌كه ده‌ستیبه‌سه‌ردا گرتبوو، ده‌ستیپێكرد.
میدیا مەگەزین