منداڵێک لە سلێمانی پەتێک کە سۆندەی موغەزیی پێهەڵواسراوە، لە ملی دەئاڵێت و دوای رۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
سەرکەوت ئەحمەد گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە کوردستان 24ی راگەیاند، دوێنێ شەممە خوشکی منداڵەکە نەخۆش بووە و دایکی بە مەبەستی چارەسەرکردنی بردوویەتییە نەخۆشخانە، لەو کاتەدا منداڵەکە لە قوتابخانە گەڕاوەتەوە و ئەو پەتەی لە مل ئاڵاوە کە بۆ هەڵواسینی ئاوی موغەزی خوشکەکەی بەکارهاتووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵە نەیتوانیوە پەتەکە لە ملی بکاتەوە تا ئەوکاتەی دایکی گەڕاوەتەوە و بە پەلە بردوویەتییە نەخۆشخانە.
گوتیشی، دوای مانەوەی بۆ ماوەی شەوێک لە نەخۆشخانە، ئەمڕۆ منداڵەکە بەهۆی نەمانی ئۆکسجین و لەکارکەوتنی مێشکییەوە گیانی لەدەستداوە.
بە گوتەی وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەو منداڵەی گیانیی لە دەستداوە تەمەن 11 ساڵان بووە و دایکەکەش دوو منداڵی هەیە و هاوژینی نەماوە.
میدیا مەگەزین