رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رسوماتی وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا رسوماتی وه‌رگرتنی ڤیزای وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت بۆ ئاماده‌بوون له‌ یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25 كه‌ له‌ شاری به‌سڕا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئه‌حمه‌د موسه‌وی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی جامی كه‌نداوی 25 ئاشكرایكرد، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، رسوماتی ڤیزای بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌ جامی كه‌نداوی 25 سه‌ردانی عێراق بكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی جامی كه‌نداوی 25 ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌پێناو پشتیوانیكردنه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی پاڵه‌وانتییه‌كه‌ و ئاسانكارییه‌ بۆ ئاماده‌بوونی زۆرترین هانده‌ر له‌ یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25.

جامی كه‌نداوی 25 كه‌وا بڕیاره‌ له‌ (6 بۆ 19ـی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2023) له‌ شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق به‌ به‌شداری وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، به‌ڕێوه‌بچێت.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button