ئەو ژنەی چەند رۆژێک لەمەوبەر بەهۆی تەقینی بوتڵی غازەوە لە تاسڵوجە سووتا گیانی لەدەستدا.
سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە کوردستان24 راگەیاند، دوێنێ چوار شەممە 21ی کانوونی یەکەم، ئەو ژنەی لە رووداوەکەی تاسڵوجە لە سلێمانی سووتا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن گیانی لەدەستداوە.
لە رۆژی 6ی ئەم مانگە لە ماڵێکی گەڕەکی تاسڵوجە لە سلێمانی بوتڵێکی غاز گڕی گرت و بەهۆیەوە ژن و پیاوێک سووتان، ژنەکە تەمەنی 63 ساڵ بوو، بەهۆی رووداوەکەوە 43٪ی جەستەی سووتابوو، دوێنێ گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی کراو پاشان ڕادەستی کەس و کارەکەی کراوەتەوە.
پێشتریش لە 17ی تشرینی دووەمی 2022، بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵێک لە گەرەکی کازیوەی شاری سلێمانی تەقیەوە و لە ئەنجامدا 15 کەس گیانیان لەدەستدا و 12 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box