رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

ڕێژەی هەژاری لە عێڕاقدا لە بەرز بوونەوەدایە

سه‌رۆكی رێكخراوی راسد بۆ پشتیوانی له‌ ده‌ستپاكی‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، رێژه‌ی هه‌ژاری له ‌عێراق بۆ 35% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و ژماره‌ی منداڵانی بێباوكیش شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌.

عه‌بدولڕه‌زاق سوڵتانی، سه‌رۆكی رێكخراوی راسد بۆ پشتیوانی له‌ ده‌ستپاكی‌ ئاشكرای ده‌كات، به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری وه‌زاره‌تی پلاندانان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گه‌نده‌ڵی كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر سامانی گشتی و كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی دروستكردووه‌.

سوڵتان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری فه‌رمانگه‌ حكومییه‌كانه‌وه،‌ رێژه‌ی هه‌ژاری له‌وڵات بۆ 35% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و 6 هه‌زار پرۆژه‌ی وه‌همیش زیانی‌ 190 ملیار دۆلاری به‌ سامانی گشتی گه‌یاندووه‌.

ده‌شڵێت، رێژه‌ی هه‌ژاری له‌ پارێزگای موسه‌ننا گه‌یشتووه‌ته‌ 52% ‌و ژماره‌ی منداڵانی بێباوكیش شه‌ش ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئافره‌تانی بێسه‌رپه‌رشت و خاوه‌ن پێداویستیانی تایبه‌تیش پێنج ملیۆن كه‌سن و له‌و ژماره‌یه‌ ته‌نیا ملیۆنێكیان مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی شه‌ممه‌ 19ـی تشرینی دووه‌می 2022، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق،  راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتبوو، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له‌گه‌ڵ تیمی پارێزگای دیوانییه‌ كۆبووه‌، تاووتوێی دۆخی خزمه‌تگوزاری ئه‌و پارێزگایه‌ی كرد و سوودانی دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ بەرەنگاری گەندەڵی (ئیداری و دارایی)ده‌بێته‌وه‌.

بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژارییش له‌ عێراق، سوودانی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، “له‌ رێگه‌ی پرۆگرامێكی په‌سندكراوی نێوده‌وڵه‌تی، هه‌ژاری له‌ عێراق كه‌مده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ ئه‌مڕۆ به‌دواوه‌، بودجه‌ی پێویست بۆ پارێزگاكان دابینده‌كه‌ین”.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button