به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس، تۆمه‌تی كووشتن و هه‌وڵدان بۆ كووشتن، خرایه‌پاڵ ئه‌و هاووڵاتییه فه‌ره‌نسییه‌ی، كه رۆژی هه‌ینی رابردوو سێ چالاكوانی كوردی له پاریس له ناوه‌ندی كولتووری ئه‌حمه‌د كایا كوشت.
ئه‌و ئاژانسه روونیشیكرده‌وه، تۆمه‌تباره‌كه خانه‌نشینه و پێشتر شۆفێری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بووه، هه‌ڵگری ناسنامه‌ی فه‌ره‌نسییه، دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له فه‌ره‌نسا تۆمه‌تی كووشتن، هه‌وڵدان بۆ كوشتن و ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تیشی ئاراسته‌كرد.
هەینی رابردوو، هاووڵاتییه‌كی فه‌ره‌نسی (تەمەن 69 ساڵ)، بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئارایشتاگەیەک و ناوەندی کولتووری (ئەحمەد کایا) له پاریس، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.
جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا لەمبارەیەوە رایگەیاندبوو، بەڕوونی دیارە چەکدارەکە کەسانی بیانیی بەئامانج گرتووە.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندبوو، بە توندی ھێرشی سەر رەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین.
میدیا مەگەزین