رۆژههلاتی ناوهراستهەواڵ
سودانی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق کۆدەبێتەوە بۆ جێگیر کردنی نرخی دۆلار
سودانی لەگەڵ پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق کۆدەبێتەوە
سەرۆکوەزیرانى عێراق، شیاع سودانی، لەکۆبونەوەیدا پەیامێکى ئاڕاستەی بانکی ناوەندی کرد بۆ گەیشتن بە سەقامگیری گشتی نرخ و نرخی ئاڵوگۆڕ بەپێی ئەو ئەرکانەی لە مادەکانی (3 و 4)ی یاسای بانکی ناوەندی عێراقدا هاتووە.
سودانی داوای چالاککردنی هەنگاوەکانی فرۆشتنی دراوی بیانی بە نرخە فەرمییەکان بە هاوڵاتیان کرد لەڕێگەی کڕین بە کارتی ئەلیکترۆنی، کردنەوەی شوێنی فرۆشتن بۆ گەشتیاران، یان ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ دەرەوەی عێراق دەکەن، یان پارەدارکردنی بازرگانی دەرەکی.
پارێزگاری بانک بۆ سەرۆکی حکومەت: قەیرانی سەر دراوی بیانی بە هۆکاری تەکنیکی قەیرانێکی بەپەلەیە.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box