رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 52 هاووڵاتیی پاكستییان ده‌ستگیركرد

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق 52 هاووڵاتیی پاكستییان ده‌ستگیركرد كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتبوونه‌ نێو وڵاته‌كه‌دا.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی پارێزگای واستی باشووری عێراق توانیویانه‌ 52 هاووڵاتیی پاكستانی ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی (قاچاغ) هاتبوونه‌ نێو پارێزگاكه‌دا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقدا هاتووه‌: ئه‌و هاووڵاتییه‌ پاكستییانه‌ له‌رێگه‌ی دانانی بۆسه‌یه‌ك ده‌ستگیركراون كاتێك ویستوویانه‌ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی بێننه‌ نێو پارێزگاكه‌دا.

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، رێكاری یاسایی پێویسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و 52 هاووڵاتییه‌ پاكستانییه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button