لێدوانی نوێی بانكی ناوه‌ندیی عێراق لە بارەی دۆلار و دینارەوە
بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێ بۆ ژماره‌یه‌ك بانك له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌رده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ئیحسان یاسری، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، “له‌ماوه‌ی رابردوودا بانكی ناوه‌ندیی عێراقی ژماره‌یه‌ك رێوشوێنی گرتووه‌ته‌به‌ر به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی دراوی بیانی و له‌ئه‌نجامدا دابه‌زینی به‌های دراوی بیانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا بانكی ناوه‌ندیی ژماره‌یه‌ك رێنمایی نوێ به‌و بانكانه ده‌دات كه له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه ده‌ستنیشانكراون بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رۆژانی پشووی فه‌رمیدا (پێنجشه‌ممه، هه‌یینی، شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوودا) كاربكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام دۆلار به هاووڵاتییان بفرۆشن، كاریش بكه‌ن بۆ دابینكردنی پێداویستی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بۆ مه‌به‌ستی خوێندن، چاره‌سه‌ری وه‌رگرتن و گه‌شتكردن پێویستییان به مامه‌ڵه‌كردن به دراوی بیانییه. گوتیشی: له‌ماوه‌ی داهاتوودا به‌پێی پێویست دراوی بیانی (دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) ده‌خرێته نێو بازاردا.
له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا، جێگری پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراق رایگه‌یاند، پاره‌ی دیناری عێراقی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له بانك و گه‌نجینه‌كانی بانكی ناوه‌ندیدا هه‌یه.
میدیا مەگەزین