به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه‌كانی ئێران، تاران سزای له‌سێداره‌دانی بۆ هاووڵاتییه‌كی دیكه ده‌ركرد.
نزیکەی چوار مانگە خۆپێشاندان لە شار و شارۆچکەکانی ئێران بەردەوامە و بووه‌ته هۆی كوژرانی ده‌یان كه‌س و ده‌ستگیركردنی هه‌زارانی دیكه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی (میزان ئۆنلاین)ـی نزیك له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران، سزای له‌سێداره‌دان بۆ جه‌واد رووحی هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی ئێرانی، به‌تۆمه‌تی “بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشووب”، سووتاندنی قورئانی پیرۆز و زیانگه‌یاندن به موڵكی گشتی ده‌رچوو.
به‌و پێییه ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سزای له‌سێداره‌دانیان له ئێران بۆ ده‌رچووه، گه‌یشته 18 كه‌س و چواریان جێبه‌جێ كراون.
میزان ئۆنڵاین ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جه‌واد رووحی رێبه‌ری گرووپێكی تێكده‌ر بووه له شاری نوشه‌هر له باكووری ئێران، هاووڵاتیانی بۆ كاری تێكده‌ری هانداوه و بواری پێداچوونه‌ش به سزاكه‌ی دراوه.
به‌هۆی ده‌ستگیركردنی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئاكاری ئێران و دواتر گیان له‌ده‌ستدانی، پتر له چوار مانگه خۆپیشاندان له شاروشارۆچكه‌كانی ئێران به‌رده‌وامه، به‌هۆیه‌وه سه‌دان كه‌س كوژراون.
زۆربەی خۆپێشاندانەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە سەرکوتکران و بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن رێکخراوەکانی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤەوە بڵاوبوونەتەوە، تا ئێستا نزیکەی 550 خۆپێشاندەر کوژراون سەرووی 18 هەزار کەسیش دەستگیرکراون.
ئەو رێکخراوانە ئاشکرایانکردووە، 100 دەستگیرکراو مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە.
میدیا مەگەزین