رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا کۆدەبنەوە

بانكی ناوه‌ندیی عێراق له‌گه‌ڵ بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی قه‌یرانی به‌های دینار و دۆلار كۆده‌بێته‌وه‌.

نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندی، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندیی عێراقی پێی راگه‌یاندوون، له‌ 2ـی مانگی داهاتوو قه‌یرانی دۆلار له‌گه‌ڵ بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكی تاووتوێ ده‌كه‌ن.

به‌ گوته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی، بانكی ناوه‌ندی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی كه‌می دینار بووه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش به‌هۆی كه‌می فرۆشتنی دۆلار و گوتیشی: ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا بانكی ناوه‌ندی ناچار ده‌بێت دینار له‌چاپ بدات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر نرخی كاڵاكان ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ئاشکرایكرد، پارێزگاری بانکی ناوەندی ئاگاداری کردوونەته‌وە، کە لە 8 و 9ی شوبات سەردانی ئەمەریکا دەکەن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ بانكی فیدراڵ و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاووتوێ بكه‌ن.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button