رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

بانکی ناوەندی عێراق لە بارەی ساختەکردنی دینارەوە لێدوان دەدەن

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رەتی دەکەنەوە کە ئاماژەیان بە ساختەکردنی دراو دابێت لە ماوەی رابردوودا و دەشڵێت. “دراوەکانی ١٠ هەزاری و ٢٥ هەزاری و ٥٠ هەزاری پارچەیەکی روونی پێوەیە کە بە ئاسانی کۆپی ناکرێن.”

ئیحسان شمەری راوێژکاری بانکی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، دراوەکانی ١٠ هەزاری و ٢٥ هەزاری و ٥٠ هەزاری پارچەیەکی روونی پێوەیە کە بە ئاسانی کۆپی ناکرێن و ئەو دەنگۆیانەشی باس لە بوونی دراوی کۆپی و ساختە دەکەن ئەگەر راست بن کۆپییەکان زۆر لاوازن و ئاسان دەناسرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، دراوی ٢٥ هەزاری کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە پاڵپشتی دەکرێت پارچەیەکی روونی پێوەیە کە ئەگەر لەسەر رووتەختێکی سپی دابنرێت وێنەیەکی رەنگاورەنگ تیایدا دەردەکەوێت و ئەگەریش لەسەر رووتەختێکی رەش دابنرێت چەند نووسینێک دەردەکەوێت.

باسی لەوەشکردووە، لە کۆپیکردنی دراوە ساختەکاندا نەتوانراوە ئەو پارچە روونە بە باشی کۆپی بکەن و رەنگەکەی پەمەییە و روون نییە و ئەو ٢٥ هەزاریانەی ئێستا لە بازاڕدا هەن تەنها ٢٥ هەزاری پاڵپشتیکراون لە لایەن بانکی ناوەندییەوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button