ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: دۆلار دەگەڕێتەوە نرخی ئاسایی خۆی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دۆخی دارایی عێراق مەترسی نییە و بە گرتنەبەری رێکارە پێویستەکان نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە ئاستی خۆی.

محمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، نرخی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ باری پێشووی خۆی ئەویش لە رێگەی هاوسەنگی جێبەجێکردنی رێکارەکانی بانکی ناوەندی و هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی لە سنووردارکردن و رێگەگرتن لە قاچاخی دۆلار و پاراستنی سەقامگیری دراوی بیانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئامانجی رێکارەکانی بانکی ناوەندی بۆ رێکخستن و رێگەگرتنە لە جووڵەی نایاسایی دراوە بیانییەکان و لە ئێستاشدا هێما ئابوورییەکانی عێراق ئەرێنین و هیچ نیگەرانییەک لەسەر ئابوری عێراق نیە، چونکە یەدەگی دراو ئاستی داهاتە پەیداکراوەکان بەراورد بە ساڵانی رابردوو لە بەرزبوونەوەدان.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکەمین جار نییە عێراق رووبەڕووی گۆڕانی نرخی دراوەکان دەبێتەوە و ئەم بەرز و نزمیەی بەهای دۆلڕیش پەیوەندی بە رێکاری یاسایی و سیستەمی بانکی ناوەندی و داواکارییە نێودەوڵەتی و سیاسەتی دراوەکانەوە هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە رۆژی رابردوو بانکی ناوەندی عێراق و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەسەر میکانیزمەکانی سەقامگیرکردنەوەی بەهای دۆلار لە عێراق رێککەوتن و کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر بازاڕەکانی دراودا هەبوو.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button