رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

سەرۆک کۆماری عێراق و باڵوێزی سۆماڵ کۆبونەوە

لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە بەغدا لەگەڵ لیبان شێخ مەحمود، باڵیۆزی سۆماڵ لە عێراق کۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار ئاماژەی بەوەداوە، لە دیدارەکەدا باڵیۆزی سۆماڵ سوپاسی حەسەن شێخ مەحمود، سەرۆک کۆماری سۆماڵی گەیاندە سەرۆک کۆماری عێراق بۆ هەڵوێستە ئەرێنییەکانی عێراق بەرامەبەر بە سۆماڵ.

لیبان شێخ مەحمود هەروەها بانگهێشتنامەیەکی فەرمی سەرۆک کۆماری سۆماڵی گەیاندە لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق، بە مەبەستی سەردانیکردنی ئەو وڵاتە.

لەلای خۆیەوە، سەرۆک کۆماری عێراق پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی نێوان سۆماڵ و عێراق دەربڕی و جەختی لە، پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان کرد لە بوارەکانی کشتوکاڵ، بازرگانی و ئاژەڵداری کردەوە.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button