رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ
ئیتاڵیا تیمێکی پزیشکی دەنێرێت بۆ سوریا
ئیتاڵیا بڕیاریداوه به‌شێك له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر دیمه‌شقدا سه‌پاندوویه‌تی كه‌مبكاته‌وه و دوو فڕۆكه و تیمێكی پزیشكی ره‌وانه‌ی سووریا بكات.
رۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی سووری بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئیتاڵیا بڕیاریداوه هاوكاری مرۆیی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا له‌ڕێگه‌ی مانگی سووری ئه‌و وڵاته‌وه بنێرێت.
رۆژنامه‌كه ئاشكرایكردووه، ئیتاڵیا به‌شێك له گه‌مارۆكانی له‌سه‌ر سووریا هه‌ڵگرتووه و دوو فڕۆكه‌ی سه‌ربازی كه پێداویستی پزیشكی و تیمێكی پزیشكی تێدایه ده‌نێرێته سووریا.
ئاماژەی بەوەشدا، هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن رێکخراوی (مانگی سوور)ی سوورییه‌وه وه‌رده‌گیرێن و ده‌گه‌یه‌نرێنه ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانی بوومه‌له‌رزه له شاره‌كانی سووریا.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box