رۆژههلاتی ناوهراستگرنگهەواڵ
لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا 11 کەس گیانیان لە دەست دا
لە هێرشێکی چەکداری داعشدا لە ناوەڕستی سووریا، 11 کەس کوژران کە یەکێکیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە.
بە گوێرەی هەواڵێكی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی شاری حمس هێرشیان کردووتە سەر 75 کەس کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون.
لەو هێرشەدا 10 هاووڵاتی سڤیل و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووری گیانیان لەدەستدا و دەیان کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) لەوبارەیەوە رایگەیاند، چەکدارانی داعش بە چەکی “رەشاش” هێرشیان کردووەتەوە سەر هاووڵاتیان و لەنێو کوژراوەکاندا، ژنێک هەیە، 10 کەسی دیکەش برینداربوون.
میدیا مەگەزین
Facebook Comments Box