ئابووریرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگهەواڵ

بانکی ناوەندی عێراق بڕێکی زۆری دۆلاری خستە بازاڕەوە

بە گوێرەی بڵاوکردنەوەی خشتەی فرشی دۆلاری بانکی ناوەندی عێراق فرۆشی ئەمڕۆی دۆلاری ١١٥ ملیۆنە و بەوەش کەمترە لەو رێژەیی دوێنێ خستیە بازاڕەوە کە زیاتر بوو لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ بانکی ناوەندی عێراق بری ١١٥ ملیۆن ٤٠٣ هەزار و ٢٩٤ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو رێژەیەش ٥٢ ملیۆن و ٦٠٣ هەزار و ٢٩٤ دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و ٦٢ ملیۆن و ٨٠٠ هەزاریشی بۆ بازارەکان بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، رێژەی خستنەڕووی ئەمڕۆی دۆلار نزمە بەراورد بە دوێنێ و وەک رۆژانی دیکەی رابردووە و ئەگەر بەو شێوەی بمێنێتەوە، پێدەچێت دۆلار لە سەرو ١٥٠ هەزار دیناردا بمێنێتەوە، لە کاتێکدا، نرخی فەرمی دۆلار ١٣٠ هەزار دینارە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار.

لە چەند رۆژی رابردوودا شاندێکی باڵای حکومەتی عێراق لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لەسەر پرسی دۆلار کۆبوونەوە.

لەماوەی رابردووتریشدا، بانکی ناوەندی عێراق و بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا لە تورکیا کۆبوونەوە و باسیان لەوە کرد، بەرەوپێشچوونی باش هەبووە و کۆبوونەوەکان ئەرێنی بوون.

میدیا مەگەزین

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button