دیمه‌شق دوو ده‌روازه‌ی دیكه به رووی هاوكارییه‌كان ده‌كاته‌وه
ئەمه‌ریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی سووریا دەکەن بۆ کردنەوەی دوو دەروازەی سنووری دیکە، به‌مه‌به‌ستی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە.
کۆشکی سپی ئاشکرایکرد، بڕیاری کردنەوەی دوو دەروازەی دیکەی سنووری بۆ گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ سووریا، بڕیارێکی زۆر باشە، ئەگەر بەشار ئەسەد راستگۆبێت و بە جددی کاری لەسەر بکات.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر رژێمی ئەسەد بڕیارەکە جێبەجێنەکات، فشاری لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌خه‌نه‌سه‌ر بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری زیاتر لە سووریا.
هاوکات، ئەنتۆنیۆ گوتێرێز سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانیش، پێشوازی لە بڕیارەکەی حکومەتی سووریا دەکات و جەختیشیدەکاتەوە هاوکارییەکان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە زیاتر دەکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رژێمی سووریا ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بە کردنەوەی هەریەک لە دەروازەکانی بابلسەلام و بابلراعی بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی رۆژئاوای کوردستان و سووریا.
رۆژی دووشەممە (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بە گوڕی 7.4 به پلەی رێختەر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكووری كوردستان و توركیا، هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان و سووریای هەژاند، بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدان، و برینداربوون و بێسه‌روشوێنبوونی هه‌زاران كه‌س، كه به‌هۆیه‌وه ده‌یان وڵات ئاماده‌ییان بۆ هاوكاریكردنی ئه‌نقه‌ره نیشاندا.
میدیا مەگەزین