جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستهەواڵ

پڕۆسەی دەنگدان لە توركیا دەستیپێكرد

ئەمڕۆ یەكشەممە، پرۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆككۆماری نوێ و ئەندامانی خولی 28مین پەرلەمان لە توركیا دەستیپێكرد.

لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆدا، 60 ملیۆن و 697 ھەزار و 843 دەنگدەركە تەمەنیان لە سەروو 18 ساڵەوەیە مافی دەنگدانیان ھەیە و لەو ژمارەیە چوار ملیۆن و 904 ھەزار و 672یان بۆ یەكەم جارە دەنگ دەدەن.

لە ھەڵبژاردنەكانی ئەمڕۆدا، زیاتر لە 191 ھەزار سندوق بەسەر ھەزار و 94 بنكەی دەنگدان دابەشكراون.

كاتژمێر 08:00ی ئەمڕۆ بنكەكانی دەنگدان، بەڕووی دەنگدەراندا كرانەوە پرۆسەكەیش تا كاتژمێر 17:00 بەردەوامی دەبێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button