جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راست

ئەوەی لە تورکیا دەنگ نەدا سزاکەی چیە؟

لە تورکیادا هەڵبژاردن ناچارییە و هەرکەسێک بەشدارى نەکات بە بڕە پارەیەک سزا دەدرێت.

بەپێی ماددەی 25ی یاسای ژمارە 298ی بڕگە بنەڕەتییەکانی هەڵبژاردن و تۆماری دەنگدەران لە تورکیا، دەنگدان لە هەڵبژاردندا پابەندبوونێکی یاساییە و دەنگدەر ئەگەر لە ڕۆژی هەڵبژاردندا دەنگ نەدا، ڕووبەڕووی سزاى دارایى دەکرێتەوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان بڕەکەى دیارى دەکرێت.

تا ئێستا ڕانەگەیەندراوە کە سزای دەنگنەدان چەند دەبێت لە هەڵبژاردنەکانى ئەمڕۆدا، بەڵام دەستەى باڵاى هەڵبژاردنەکان دواى هەڵبژاردنەکان سزاى ئەو کەسانە دیارى دەکات کە بەشدارییان نەکردووە.

لە هەڵبژاردنەکانى رابردوو هەر هاوڵاتییەک کە بەشدارى لە هەڵبژاردنەکان نەکردبێت بڕى 22 لیرەى تورکى وەک سزاى دەنگنەدان دیاریکرابوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٣ تا ئیستا بڕەکەی دیارینەکراوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button