هێزی پێشمەرگە و سوپا عێراق و هاوپەیمانان کۆبوونەوە

هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق پلان بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش دادەنێن و لەبارەی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش گفتوگیان کرد.
شاندێكی باڵای سەربازیی عێراق سەردانى سلێمانیان کرد و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە راوێژکار و پلەداری هاوپەیمانان لەگەڵ فەرماندەکانی هێزی پێشمەرگە کۆبوونەوە، ئامانج لە دیدار و كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردن بوو لەبارەی پێكهێنانی دوو لیوای هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكەكاندا، هەروەها ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش، بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراقی، چونكە ماوەیەكە لە سنووری میحوەرەکانى 1، 2، 3 و 4ی جموجۆڵی داعش دەستیپێکردووەتەوە، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان، ئەگەر ئەو جموجۆڵەیان بنەبڕ نەكرێت لە داھاتوودا مەترسی زیاتر دروست دەکەن.
فەرماندەکانى فەرماندەیی دیالە، کەرکووک، دووزخورماتووی سوپای عیراق، بۆ هەماهەنگی لەگەڵ پێشمەرگەدا، ئامادەییان دەربڕی و بۆ ئەنجامدانى هەر ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشی فەرماندە عێراقییەکان بەڵێنى پاڵپشتى ئاسمانى دەدەن.
ساڵح حزر ناسر، فەرماندەى هێزى پیادەى هەشتى سوپاى عێراق راگەیاند: “بە پاڵپشتی هێزی ئاسمانی عێراقی لە ئێستاوە دەست دەکرێت بە ئۆپەراسیۆنی فراوان و گەورە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆش هەر بۆ ئەو مەبەستە بوو”.