جیهانرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

بەرپرسی دارایی پەکەکە کوژرا

توبا قەرە قوج، بەرپرسی کاروباری دارایی پارتی کرێکارانی کوردستان، ناسراو به‌ (پەکەکە)، لە شارۆچكه‌ی كۆبانێ لە رۆژئاڤای كوردستان له‌ سووریا کوژرا‌.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 5ـی 2023، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، کە ئەو سه‌ركرده‌یه‌ی په‌كه‌كه‌ به “زین کۆبانی” ناسراوه‌ و لە ساڵی 2013ـه‌وه‌ پەیوەندی بە رێکخراوی “پەکەکە”ەوە کردووە، هەروەها لەگه‌ڵ چه‌كدارانی تر له‌ سنووره‌كانی تورکیا و سووریا و عێراق، به‌شداری زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی كردووه‌، زین كۆبانی، له‌ سنووره‌كانی نیوان عێراق – سووریا، به‌ به‌رده‌وامی هاتوچۆی كردووه‌ و كاری دابینكردنی هاوكاری ماددی بووه‌ بۆ رێكخستنه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌ و سنوورانه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button