بڕیارێکی نوێی بانکی ناوەندی لەبارەی به‌کارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی

بەگوێرەی نوسراوێکی بانکی ناوه‌ندی عێراقی، چه‌ند رێکار و رێنماییه‌ک بۆ ده‌رکردن و به‌کارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی و به‌کارهێنانیان له ئامێره‌کانی ATM چه‌ند رێنمایی و رێکارێکی نوێی کردۆتەوە لەمەودوا کار بە رێکارە نوێکان دەکرێت.
بڕیار و رێنماییەکان بریتییه له:
یەکەم : نابی هیچ كارتێكی (پریپه‌ید) لە 10 ملیۆن دینار زیاتری تێدا بێت، بۆ دراوه‌كانی تریش ده‌بێت هه‌مان به‌ها بن.
دووەم : خستنه سه‌ری پاره بۆ هه‌ر هه‌ژمارێكی كارتی (پریپه‌ید)، مانگانه نابێت له 10 ملیۆن دیناری عێراقی تێپه‌ڕ بكات.
سێیەم : راكێشانی پاره له رێگه‌ی كارتی بانكیی (پریپه‌ید) له ئامێره‌كانی (ATM)ـه‌وه رۆژانه ته‌نیا 300$ دۆلار رێگه پێ دراوه و مانگانه‌ش نابێ له 3000$ هه‌زار دۆلار زیاتر بێت.
چوارەم : له‌مه‌وپاش هیچ كارتێكی بانكیی(پریپه‌ید) به‌بێ ناو و زانیاری كه‌سیی قبوڵكراو نابێت و ده‌بێت ناوی ته‌واو و پاسپۆرت یان ناسنامه‌ی باری شارستانی له كه‌سی هه‌ڵگری كارته‌كه له لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه وهربیگرێتهوە و ناو و زانیاری كه‌سه‌كه‌ش له‌سه‌ر كارته‌كه بێت.