رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
باندێكی سێ كەسی دەستگیرکران کە بازرگانیان بە لەشی مرۆڤەوە دەکرد

دەزگای هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیركردنی باندێكی سێ كەسی ڕاگەیاند كە بەنیازبوون گورچیلەی كەسێك بە بڕی 90 ملیۆن دینار لە دیالە بفرۆشن.
ئەمرۆ چوارشەممە ٢٤/٥/٢٠٢٣ دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە بوونی باندێكی سێ كەسی كە بەنیازن بوون لەبەرامبەر فرۆشتنی (گورچیلەیەك) 90 ملیۆن دیناری عێراقی وەربگرن، دەستبەجێ تیمێكی كاری تایبەتمەند لە تاوانە ڕێكخراوەكانی دیالە پێكهێنراو تۆمەتبارەكان دەستگیركران.
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبارەكان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەكانی 47 و 48 و 49ی یاسای بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە راگیراون.
Facebook Comments Box