رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سەرکردە شیعەکان سوپاسی یەكێتی دەكەن کە دەنگیان لە دژی خەلکی هەرێمی کوردستان داوە

دوای یوسف کیلابی، قەیس خەزعەلییش سوپاسی پەرلەمانتارانی یەكێتی دەكات لەبەرامبەر ئەوەی بەشداربوون لەو هەوڵانەی لە دژی خەڵكی كوردستان لە یاسای بودجەی عێراق دەدرێت.

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەبێ ڕەچاوكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، هەردوو ماددەی 13 و 14ی لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق، بە شێوەیەكی دوژمنایەتی بەرانبەر بە هەرێمی كوردستان هەموار كردەوە، لەسەر هەموارەكەش هەریەك لە هەرێمی كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و نەرمین مەعرووف، ئەندامی فراكسیۆنەكە واژۆیان كرد.

دوای ئەو دەنگدانەی پەرلەمانتارانی یەکێتی، یوسف کیلابی لە تویتێكدا هەڵوێستەكەی پەرلەمانتارانی یەكێتی بە نیشتمانی وەسف كردووە، لە لایەكی دیكەوە قەیس خزعەلی، سەرۆكی میلیشیاكانی عەسایب ئەهلی هەق، لە نامەیەكدا سوپاسگوزاریی خۆی گەیاندووەتە هەرێمی كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button