رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
شیعەکانی پەرلەمان هەرەشە لە شاخەوان عەبدوڵا دەکەن
یوسف کلابی بۆ شاخەوان عبدوڵا: دوای پەسەند کردنی بودجە واژۆ بۆ گۆڕینت کۆدەکرێتەوە.
یوسف کلابی لە پۆستێکی فیسبوک دا دەڵێت: “دوای ڕۆڵە شۆڤێنیەکەت و ڕەگەز پەرستیە بۆماوەیەکەت و قۆستنەوەی پۆستەکەت و زیادەڕۆی کردنت بۆ سەر ئەرکەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەم.
دوای پەسەند کردنی بودجە واژۆ بۆ گۆڕینت کۆدەکرێتەوە لەبەر ئەوەی بویتە مەترسی بۆسەر یەکپارچەی عێراق و ئاسایش و ئارامی دامەزراوە دەستوریەکان و لەسوێندە دەستوریەکەت لاتداوە.”
ئەو هەرشانەش دوای ئەوەدێت کە شاخەوان عبدوڵلا جێگری سەرۆک پەرلەمانی عێراق، بەردەوام بڕیار و قسەکانی لەبەرژەوەندی گەلی کوردستانە، لەدواین بڕیاریشی کارەکانی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقی راگرت.
Facebook Comments Box