ته‌ندروستیکوردستانگرنگ
دووه‌مین حاڵه‌تی گیان لەدەستدا بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیەنرا
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان: “دووه‌مین حاڵه‌ت له هه‌رێمی كوردستان به تای خوێنبه‌ربوون گیانی له‌ده‌ستدا.”
سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: تاوەکو ئیستا دوو حالەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە کە حاڵه‌تی یه‌كه‌م له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و حاڵه‌تی دووه‌م له‌ناو شاری هه‌ولێر بووه و هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ئاژه‌ڵه‌وه هه‌بووه.
گوتیشی: ئامارەکانی تای خوێنبەربوون لە شارەکانی عێراق زۆر لەو ئامارانە زیاترە کە رادەگەیەندرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتیان کرد تەنیا لە شوێنە فەرمی و ناسراوەکان گۆشت بکڕن.
Facebook Comments Box