ته‌ندروستیرۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستان
به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكییه‌وه، وه‌زیری ته‌ندروستیی وڵاتێک كۆچی دوایی كرد
وەزیری تەندروستی پێشووی وڵاتی میسر، كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا، هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی ڕووی داوه و بووه هۆی كۆتاییهاتن به ژیانی.
مێدیای قاهیره 24ی میسڕی، رایگه‌یاند، كه دكتۆر ئه‌حمه‌د عیماده‌ددین، تووشی بارێكی له‌ناكاوی ته‌ندروستی بووه و په‌یوه‌ندیی به دڵیه‌وه بووه، براوه‌ته یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری نه‌سڕ، دوای نه‌شته‌رگه‌ریی قه‌سته‌ره‌ی دڵی له‌سه‌ر ده‌ستی پزیشكێك به‌ناوی (ن. ف) بۆ كراوه و له كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌دا، هه‌ڵه‌یه‌كی پزیشكی ڕووی داوه و بووه هۆی كۆتاییهاتن به ژیانی.
دكتۆر ئه‌حمه‌د، له ساڵی 1955 له‌دایك بووه و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرا بووه له بواری پزیشكی، له ساڵانی 2015 تا 2018 وه‌زیری ته‌ندروستیی میسڕ بووه.
Facebook Comments Box