ته‌ندروستیکوردستانگرنگ

وەزارەتی تەندروستی راگەیەنراوێکی لەسەر کەیسی مردنی نەخۆشێک بڵاوکردەوە

ئەمرۆ دووشەممە ١٩-٦-٢٠٢٣ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی مردنی نەخۆشێک لەشاری هەولێر

دەقی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

لەپێناو پاراستنی مافی نەخۆش و بەدواداچوونی بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانی نەخۆشێکی ئافرەت، وەزارەتی تەندروستی لەژێر ڕۆشنایی یاسای مافی نەخۆش ژمارە (4) ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە (16) ساڵی 2022 بڕیاریدا بە پێکهێنانی لێژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر کەیسی مردنی نەخۆشێک لەشاری هەولێر بەچاودێری و ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتی بۆ بەدواداچوونی زانستی و یاسایی و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکان بۆ ڕای گشتی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button