رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

سەدر دەگەرێتەوە ناو سیاسەت و بەشداری هەڵبژاردن دەکات

تیمەكانی هەڵبژاردن لەناو رەوتی سەدر سەرقاڵی چالاككردنی ئەندامەكانێتی لەپێناو ئامادەكاریكردن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

بەرپرسێكی دیاری رەوتی سەدر, بە رۆژنامەی (العربي الجدید)ی راگەیاندووە: بڕیاری گەڕانەوەی سەدر پێشتر دراوە, بەڵام لەچاوەڕوانی بۆنەیەكدا بوون و روداوی سوتاندنی قورئان ئەمەی بۆ ڕەخساندن.

خۆپیشاندانی سەرخستنی قورئان, كە سەدریەكان رۆژی هەینی و شەممەی رابردوو رێكیانخست و كاردانەوەی ناوخۆییەكان لەبارەیەوە, هاندەرن بۆ گەڕانەوەی سیاسی.

ئاشكراشیكردووە, تیمەكانی هەڵبژاردن لەناو رەوتی سەدر سەرقاڵی چالاككردنی ئەندامەكانێتی بەشێوەیەكی ناڕاگەیەندراو, لەپێناو ئامادەكاریكردن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

عائد هیلالی, ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی, بەسەرچاوەكەی وتووە: گەڕانەوەی سەدر بۆ شانۆی سیاسی چاوەڕوانكرابوو, هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن, رەوتی سەدر لەكۆتایی ئەمساڵدا بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button