رۆژههلاتی ناوهراستگرنگ
نێرگەلەکێشان لە شوێنە گشتییەکانی قەدەغەکرا
کێشان، فرۆشتن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نێرگەلە لە شوێن و پارکە گشتییەکانی ئیستانبوڵ قەدەغەدەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی 7ی 2023، داود گول، پارێزگاری ئیستانبوڵ لە راگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە دەلێت: بۆ رێگریکردن لە سووتانی دارستانەکان، بێزارکردنی خەڵک لە شوێن و پارکە گشتییەکان و نەهێشتنی دیمەنی نەخوازراو لە کەنار ئاوەکان کێشان، فرۆشتن و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری نێرگەلە لە شوێن و پارکە گشتییەکانی ئیستانبوڵ قەدەغەدەکرێت.
هاوکات پارێزگاری ئیستانبوڵ راشیگەیاندووە، بڕیارەکە ئەو رێستۆرانت و کافێیانە ناگرێتەوە کە مۆڵەتی پێشکەشکردنی نێرگەلەیان هەیە.
Facebook Comments Box