رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران کەمکرایەوە

لە پارێزگای بەسرە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە کاتژمێرێک لە کاتی دەوامی فەرمانبەرانی پارێزگاکە کەمکرایەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی 7ی 2023، ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە رایگەیاند: بەپێی بڕیارێک کاتەکانی دەوامی فەرمی لە بەسرە لە کاتژمێری حەوتی بەیانی بۆ یەکی دواینیوەڕۆ دەبێت ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و لە لایەکی دیکەشەوە لە پێناو گەڕاندنەوەی کارەبا بۆ هاووڵاتیان.

ئەوە لە کاتێکدایە، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روویکردووەتە تەواوی جیهان و رێکخراوی فاوی جیهانیش هۆشداری دا لە شەپۆلێکی گەرما کە روودەکاتە عێراق و لە ماوەی 40 ساڵی رابردوودا شەپۆلی گەرمای لەو جۆرە رووی نەکردووەتە عێراق.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button