رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

دوو ژن و دوو پیاو 13 كیلۆ زێڕ دەدزن

باندێکێکی دزیکردن کە لە دو ژن و دو پیاو پێکهاتبو لە دوکانێکی زەڕەنگەر لە ناوەڕاستی بەغدا 13 کیلۆ زێڕیان دزیوە.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢/٧/٢٠٢٣ ڕایگەیاند، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی روبەڕوبونەوەی تاوانی بەغدا توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە دو ژن و دو پیاون و لەناو دوکانێکی زەڕەنگەری لە شەقامی فەڵەستینی ناوەڕاستی بەغدا 13 کیلۆ زێڕیان دزیوە.

باسی لەوەشکردوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان دەست بەسەر شەش کیلۆ زێڕ گیراوە، لەگەڵ 15 ئامێری مۆبایلی جۆری جیاواز، لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوە پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵینەوە وە و دادوەریش بڕیاریدا بە پێی بڕگەکانی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبارەکان رابگیرێن بۆئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button