رۆژههلاتی ناوهراستکوردستانگرنگ
بانکی ناوەندی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بانکی ناوەندیی عێراقی رەتیکردەوە کە سەرمایەی بانکە تایبەتەکانی کشاندبێتەوە و ئەو جۆرە ھەواڵانەش بە دەنگۆی ناراست وەسف دەکات.
نووسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی لە راگەیەنراوێدا ئاشکرای کردوە، کە ھەندێک لە میدیاکانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھەواڵێکان لەبارەی بریارێک بۆ کشانەوەی سەرمایەی بانکە تایبەتەکان بڵاوکردوەتەوە کە دوورە لە راستییەوە، داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ زانیارییەکان بکەن و دەستکەوتنی زانیاریی ورد پەیوەندی بە بانکی ناوەندییەوە بکەن.
ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە، کە ئەو دەنگۆیانە و سودوەرگرتن لە سەرچاوەی نارەسمی کاریگەریی لەسەر سیاسەتی نەختینە و کەرتی بانکی دەبێت، ھەربۆیە کار لەسەر بەھێزکردنی متمانە بە کەرتی بانکی دەکەن.
Facebook Comments Box