رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە نێردرا

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، پشكی ئه‌م مانگه‌ی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ كرا.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ 55 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ به‌كاربردنی ناوخۆیی ده‌داته‌ حكومه‌تی عێراق.

سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتیشی، لەسەر ئاستی ئەمنی، هاوئاهەنگيیەکی زۆر لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و توانیومانە باندێکی گەوەرەی سپیکردنەوەی پارە لە هەولێر دەستگیربکەین.

ئاشکراشی کرد، یەکێک لە ئەندامانی باندەکە لە ساڵی 2001ەوە سزای زیندانی هەتاهەتای بەسەردا سەپێندرابوو بەهەمان تۆمەتت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button