ته‌ندروستیتوێژینەوەجیهانگرنگ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: شیری دایک “وەک هەناسە” بۆ منداڵ گرنگە

لە هەفتەی جیهانی شیرپێداندا، داکۆکیکاران لە مافەکانی منداڵان داوای پەرەپێدانی شیری دایک دەکەن وەک باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی سەرەتایەکی تەندروست بە منداڵان ببەخشێت و ژیانیان ڕزگار بکات.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و یونیسێف ڕایانگەیاند کە شیرپێدان دەتوانێت ژیانی زیاتر لە 820 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ لە ساڵێکدا ڕزگار بکات.
دەزگا تەندروستییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن بەرەوپێشچوون هەیە لە گەیاندنی پەیامەکەیان سەبارەت بە سوودەکانی شیرپێدان، ئاماژەش بەوە دەکەن کە “ڕێژەی شیرپێدانی دایک بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە 10% وە بۆ 48% لە ماوەی دەیەی ڕابردوودا لە جیهان زیادیکردووە”

بەڵام دان بەوەدا دەنێن کە ئەم ڕێژەیە لە ئامانجەکەیان کەمترە کە لە 70% ی شیرپێدانە تا ساڵی 2030 و داوای پشتگیری زیاتری خێزان و کۆمەڵگا و شوێنی کار بۆ دایکانی شیردەر دەکەن.

نینا چاد، ڕاوێژکاری خۆراکی ساوایان و منداڵان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت، “شیرپێدانی دایک هێندەی هەناسەدانی هەوای پاک و خواردنی خۆراکی بەسوود گرنگە بۆ منداڵان”

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button