رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای پەرلەمانی شانشینی ئۆردۆن دەكات

ئێوارەی ڕۆژی هەینی 4ی ئابی 2023 لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پەرلەمانی شانشینی ئۆردۆن بە سەرۆكایەتی دكتۆر ئەحمەد ئەلخەلایلە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی شانشینی ئۆردۆن كرد.

لە دیدارەكەدا كە مونتەسەر ئەلعەقلە باڵیۆزی ئۆردۆن لە عێراق و بەڕێز فواد ئەلمجالی كونسوڵی ئۆردۆن لە شاری هەولێر ئامادە بوون، شاندی میوان سڵاوی تایبەتی شای ئۆردۆنیان بە مەسعود بارزانی گەیاند و بە بایەخەوە باسی پەیوەندییەكانی نێوان شانشینی ئۆردۆن و هەرێمی كوردستانیان كرد و هەورەها پێزانینیان بۆ پێشكەوتن و گەشەی هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكان هەبوو و ڕایانگەیاند كە بەچاوی ڕێزەوە سەیری ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پێكەوەژیان و سەقامگیریی عێراق و ناوچەكە دەكەن. هەروەها ڕۆڵی هەرێمی كوردستانیان لە حەواندنەوەی سەدانهەزار ئاوارە و تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی بە وردی ئاماژەی بە مێژووی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئۆردۆن كرد كە لەسەر دەستی بارزانیی نەمر و شا حوسێن بنیاتنراوە. هەروەها سوپاسی شا عەبدوڵڵا پادشای ئۆردۆنیشی كرد كە لە قۆناغە جۆراوجۆرەكان و لەشەڕی دژی تیرۆردا پاڵپشت و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان بووە.

مەسعود بارزانی خۆشحاڵیی خۆشی نیشان دا بەوەی كە دۆستایەتی و پەیوەندییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەلی ئۆردۆن لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا قووڵ بووەتەوە و پێشڤەچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button