رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

سەرجەم وڵاتانی عەرەبی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ وەهاب هەڵەبجەیی دەرکرد

ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەب،کە سەر بە کۆمکاری عەرەبییە و زۆربەی ئەندامەکانی وەزیری ناوخۆی وڵاتانی عەرەبین، لەسەر دۆسیەی تیرۆرکردنی هاوکار جاف کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا و دوای ئەوەی لە دادگە سەلمێندرا کە وەهاب هەڵەبجەیی تاوانبار سەرەکی تاوانەکەیە، ئەوانیش بە فەرمی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ ئەو تاوانبارە دەرکرد و بڕیارەکە بۆ زۆربەی وڵاتانی عەرەبی نێردراوە، بۆ ئەوەی لە کاتی گەشت و سەردانەکانی بە فەرمی دەستگیر بکرێت.

ئەمیندارێتی ئەنجوومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەب لە ساڵی 1982ـەوە پێکهێنراوە، ئەنجوومەنەکە کۆکراوەی وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی عەرەبییە، کە ئەندامن لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی، ئامانج لەو ئەنجوومەنە بەهێزکردنی هاوئاهەنگییە، لەپاڵ بەدیهێنانی هاوئاهەنگی لەنێوان وڵاتانی عەرەبی لە بوارەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی تاوان.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button