رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە

ئەمرۆ سێشەممە ٨/٨/٢٠٢٣ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل ستیڤن هیچنس، باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق، کۆبوونەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکراوەتەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و  باڵیۆزی نوێی بەریتانیا لە عێراق جەختیان لەوە کردووەتەوە، “پێویستە” هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بکرێت و دوا نەخرێت.

هەر لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتووە، ئەو لە نزیکەوە ئاگاداری خەبات و قوربانیدانەکانی خەڵکی کوردستانە لە پێناو مافە ڕەواکانی و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان نيشانداوە.

لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆز کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەی بۆ خواستووە. هاوکات هەموو پشتگیریی و هاریکارییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا دەربڕی.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button