رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستگرنگ

په‌رله‌مانی‌ عێراق كۆده‌بێته‌وه‌

به‌گوێره‌ی‌ نووسراوێكی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كاتژمێر 1ی‌ پاشنیوه‌ڕۆی‌ سبه‌ینێ‌ شه‌ممه‌ 12ی‌ ئابی‌ 2023 ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ بڕگه‌ی یه‌كه‌مدا ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای به‌كرێدانی زه‌وی كشوكاڵی ده‌درێت، له‌ بڕگه‌ی دووه‌م و سێیه‌م پرسیاری زاره‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زیرانی ناوخۆ و دارایی ده‌كرێت.

له‌ بڕگه‌ی چواره‌م و پێنجه‌میش، خوێندنه‌وه‌ و گفتوگۆ له‌باره‌ی راپۆرتی ھه‌ردوو پڕۆژه‌یاسای به‌خشینی ھه‌ڵگرانی پاسپۆرتی دیبلۆماسی و خزمه‌تگوزاری له‌ ڤیزای چوونه‌ژووره‌وه‌ له‌نێوان عێراق و روسیا و قوبرس ده‌كرێت.

بڕیاره‌ له‌ بڕگه‌ی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش راپۆرتی لیژنه‌كانی‌ دارایی، ته‌ندروستی و ژینگه‌، له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای ھه‌مواری 21ی یاسای میلاكی‌ ژماره‌ 25ی‌ ساڵی‌ 1960 ده‌خوێنرێته‌وه‌.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button