چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتێکی لەگەڵ کەناڵی ” حەدەس”:
🔺ئەگەر نیازێک لەلایەن بەغداوە هەبێت ئەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە و چارەکردنی ناکۆکییەکان ئاسانە
🔺هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت چۆنیەتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دیاری بکات
🔺بوونی پەکەکە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا نییە.
🔺ڕێککەوتننامەی شنگالمان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی عێراق ئیمزا کرد، بەڵام جێبەجێ نەکراوە
🔺مانەوەی پارتی کرێکارانیش بووەتە ڕێگر لە بەردەم ئاوەدانکردنەوەی شنگال و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان.
🔺پارتی کرێکاران لەو ناوچانە بڵاو دەبنەوە، کە هیچ پەیوەندییەکیان بەو ئەجێندایەوە نییە بانگەشەی بۆ دەکەن، هەر بۆیە بوونی پەکەکە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا نییە.
🔺هیوادارم سەردانەکەی پزیشکیان سەرەتایەک بێت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان
🔺سهردانەکەی سەرۆکی ئێران ڕووداوێکی گرنگ بوو و هیوادارم ببێته سەرەتایەکی باش بۆ پەرەپێدان و پەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان
🔺ئەو هێرشە مووشەکیانەی کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێستمان ڕوون بوون، کە هیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە هەرێم نییە
🔺هێرشی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان نادادپەروەرانە بوو، تۆمەتەکانیش ناڕەوان، داواشمان لە ئێران کردووە ئەو تۆمەتانە بە بەڵگە بسەلمێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی لەسەر ئەو تۆمەتانە پێشکەش نەکردووە.
🔺کەسانێک هەن بڕوایان بە فیدرالیزم نییه
🔺بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی کورسی پێکهاتەکان هیچ پەیوەندییەکی بە دەستوورەوە نییە،
🔺کەسانێک هەن پێیان وایە حوکمڕانی دەبێت ناوەندگەرایی (مەرکەزی) بێت و بڕوایان بە فیدرالیزم نییە.
🔺عێراق وڵاتێکی فرە پێکهاتەیە و دەبێت بە هاوبەشی ڕاستەقینە بەڕێوە ببرێت
🔺لە نووسینەوەی دەستوور کورد بەشدار بووە و پابەندیشن بە جێبەجێکردنی وەک خۆی، بەڵام جیا لە کورد پێکهاتەی دیکەش هەن و لەو باوەڕەدان کە دەستوور هەموو مافێکیانی مسۆگەر نەکردووە، هەربۆیە دەستوور چارەی کێشەکان لەخۆ دەگرێت و ناکرێت لایەنگیری تێدا بکرێت لە بەرژەوەندی لایەنێک دژی لایەنێکی دیکە بەکار بهێنرێت.
🔺هەرچەندە ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان زیانی زیاتر لە 19 ملیار دۆلاری بە ئابووری و داهاتی گشتیی عێراق گەیاندووە، بەڵام کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا زۆر لەوە گەورەترە تەنیا لە مووچە و نەوت کورت بکرێتەوە.
🔺ئەوانەی هەرێمی کوردستان بە قاچاخچێتی نەوت تۆمەتبار دەکەن، با بەڵگە ڕاستەقینە بخەنە ڕوو.
🔺پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ئیستا لەم سەردەمەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەرەو پێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە
🔺ئەگەر نیازی چارە لەلایەن بەغدا هەبێت، ئەوە هەرێمی کوردستان ئامادەیە و چارەسەرەکەش ئاسانە، چونکە هیچ لایەنێکی سیاسی ناتوانێت چۆنیەتی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دیاری بکات.