رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستکوردستانگرنگ

مووچەی مانگی نۆ دابەشدەکرێت

بریکاری وەزیری دارایی عێراق، لەڕۆژانی داهاتوو تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆش خەرجدەکرێت.

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند: “بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدراڵی عێراق ژمارە (24668)، وەزارەتی دارایی عێراق بەردەوام دەبێت لە خەرجکردنی ئەو مووچانەی کە خەرج نەکراوە و خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان وەکو ھەموو فەرمانبەرانی دیکەی عێراق تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ.

بەگوتەی بریکاری وەزیری دارایی عێراق لەڕۆژانی داهاتوودا تەواوکاریی مووچەی مانگی نۆ دەخرێتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق، یەکەم گوژمەی بەبڕی 598 ملیاری دینارە وەک تەمویلی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان، هەروەها بڕی 400 ملیار دیناری دیکەی پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچە ئەم مانگە و بڕیارە لەم چەند ڕۆژە دابەش بکرێت.

Facebook Comments Box

وتاری پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button